گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی عەلی بەگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی عەلی بەگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ سێ گەشتیاری عەرەب بە مەبەستی ئەنجامدانی وەرزشی بەیانیان، چونەتە ناوچەکە و پاشان بەهۆی نەشارەزاییان چونەتە سەر رێگەی بێخاڵ، دواتر یەکێک لە گەشتیارەکان لە بەرزی 300 مەتر کەوتوەتە خوارەوە.
ئەو گەشتیارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 40 ساڵە و بەرەگەز عەرەبە و خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکانە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکەوە کاتی دەوێت.