وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان عێراق هەمیشە کێشەی نوێیان بۆ دروست دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق هەمیشە کێشەی نوێیان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.
هونەر جەمال دەڵێت ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەندێ بەڵێنی پێداون.
لەبارەی مووچەی مانگی 12ـی 2024ـەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی 12ـەوە پێی گوتوون، "چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە.