ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكرده‌وه، ئەو هەنگاوەی ئه‌مریكا بۆ خێراکردنی گەیاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکان دێت بەبێ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە هاوکارییەکانی دیکە بۆ حکومەتی نوێ لە دیمەشق سنوردار دەکەن.
ئەو بڕیارە جەخت لەسەر وریایی کۆشکی سپی دەکاتەوە سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆ بەرفراوانەکانی سەر سوریا تا ئەو ئاڕاستەیەی کە سەرکردە نوێیەکانی بە سەرۆکایەتیی گروپێک کە ئەمریکا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنی دەکات، ڕون دەبێتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 5-1-2025 ئەسەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سوریا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە کرد کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشوی دیمەشق لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر دیمەشقدا سەپێنرابوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا لە میانەی سەردانەکەی بۆ قەتەر جەختی کردەوە کە "سوریای نوێ پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دەبێت".
به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن، سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی چوارچێوه‌ی كاتی ئینتیقالی له سوریان و ده‌توانن له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی 2254ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وڵاته‌كه بنیات بنێنه‌وه، هاوكات فڕه‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دوركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له سوریا كرده‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی سوریا.
هه‌یئه‌ی تەحریر شام کە سەرکردایەتی هێرشی کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی کرد بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد له 8ی 12ی 2024دا، لە ساڵی 2016دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاعیدە پچڕاندوه، تا ئێستاش لە لیستی ڕێکخراوە "تیرۆریستییەکان"دایه لە چەند پایتەختێکی ڕۆژئاوادا، بە تایبەت واشنتن.