Apora Logo

پەیامێكی گرنگ لە ترەمپەوە بۆ سودانی

پەیامێكی گرنگ لە ترەمپەوە بۆ سودانی

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی له‌دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكاوه‌ پێگه‌یشت

5/1/2025

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار ئاشكرایكردوه‌، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی له‌دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكاوه‌ پێگه‌یشت كه‌ نێردراوێکی تایبەت په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندوه‌و چه‌ند پرسێكیش له‌خۆده‌گرێت.

به‌وته‌ی سەرچاوەکە، "دیارترین خاڵەکانی پەیامەکە بریتیبونە لەوەی پێویستە چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ بکرێت، هەروەها چالاکیی گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران ڕابگیرێت، ئەمە جگەلەوەی عێراق دەستوەردان لەکاروباری سوریاو حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە نەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەغدا لەڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراق‌و یادکردنەوەی شەهید محەممەد باقر حەکیم لەوتارێکدا وتی:"هەندێک لایەن هەوڵیاندا عێراق بخزێننە نێو گۆڕانکارییەکانی سوریاو باسیان لەگۆڕانی سیستەمی سیاسیی عێراق دەکرد، بەڵام هیچ دەوڵەت‌و لایەنێک بۆی نییە گۆڕانیی سیاسی‌و ئەمنی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت".

سودانی ئه‌وه‌شی وتوه‌، "لەچەند مانگی ڕابردودا، بەڕاوێژو پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، بەقورسی کارمان کردو هەوڵێکی زۆرماندا بۆ ئەوەی شەڕ لەعێراق دورخەینەوەو وڵات نەبێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی ناوچەکە


;