ئەمڕۆ بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە؛ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پرۆسەکەش تا سێ رۆژی دیکە کۆتایی دێت.
بەپێی خشتەکەی دارایی؛ ئەمڕۆ 5ـی1ـی2025 دابەشکردنی موچەی مانگی 11ـی ساڵی 2024ـی (خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان) دابەش دەکرێت.
ئەم پرۆسەیە رۆژانی (5 و 6 و 7 و 8) بەردەوام دەبێت، کۆتا رۆژ (رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، ب پۆلیس و دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن) موچەکانیان وەردەگرن.
لەبارەی چارەنوسی دابەشکردنی موچەی مانگی 12 پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا وتی: لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دابینی بکات و وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە تەمویلی بکات.