ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عالیە نەسیف، ئهندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و دەستەی دەستپاکی کاریگەرییەکی بەهێزیان هەبووە لەسەر ئەو دۆسیانە و بەدواداچوون لەسەر تێوەگلاوەکان له گهندهڵی.
ئاماژهی بهوهشكردوه، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی نزیکەی ٥٠ ملیار دینار لە تێوەگلاوانی دۆسیەکانی گەندەڵی لە گرێبەستی سەدە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەکان و جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ساڵی ٢٠١٤ دا .
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوون، تێوەگلاوانی ساختەکاری موڵکی خانوبەرەشی گرتووهتەوە، زۆربەی وەزارەت و پارێزگاکان لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ رێگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.