ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندیەکانی دەروەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسیان لە مەترسیەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان کردووە ئیلهام وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی لەو هێرشانە ئاگادارکردۆتەوە کە دەکرێنە سەر کورد
ڕۆژنامەی ئیسرائیل یۆم بڵاویکردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گیدعۆن ساعر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی ئۆتۆنۆمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییە چڕوپڕەکانی نێوان ساعر و ئەحمەددا باس لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کراوە
گوتیشی نیگەرانییەکانی کوردەکانی سوریاش لە ئەجێندای کۆبوونەوەکەدا بوون و بەرپرسی دیپلۆماسی ڕۆژئاڤا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی لە هێرشەکانی سەر کوردەکان ئاگادار کردووەتەوە