به‌گوێره‌ی ئاژانسی سكای نیوز، كاروانه سه‌ربازییه‌كه ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و ده‌زگای ئاسایشی گشتی له‌خۆگرتبو، له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌یان له سویه‌یدا، گروپه چه‌كداره‌كان هێزه‌كانیان كۆكرده‌وه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌یان كرد بۆ دیمه‌شق، یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانیش دوای مشتومڕێكی زۆر بڕیاریدا هێزه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق و نه‌چونه ناو سوه‌یدا.
له دره‌نگانی شه‌ودا سه‌باره‌ت به چونه ژوره‌وه‌ی كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بۆ ناو پارێزگای سوه‌یدا و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ كوتله ناوخۆییه‌كانی ناو پارێزگاكه‌دا هه‌بێت، كه له به‌رامبه‌ردا خۆیان كۆكرده‌وه و ئاماده‌ییان بۆ رێگریكردن ده‌ربڕی، فه‌رمانێك له‌لایه‌ن ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له سوه‌یدا ده‌رچوه بۆ دانانی خاڵه‌كانی پشكنین له‌سه‌ر ڕێگای دیمه‌شق بۆ ناو سوه‌یدا .
كاتێك كاروانه‌كه گه‌یشته یه‌كێك له بازگه‌كانی گروپه چه‌كداره ناوخۆییه‌كان له سوه‌یدا، ده‌ركه‌وت كه سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی گشتی ده‌سته‌ی ته‌حریر شامه و به‌رپرسه‌كه‌یان جه‌ختیكرده‌وه، شوێنی مه‌به‌ستیان بینای باره‌گای پۆلیسه له سوه‌یدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، گروپه چه‌كداره‌كانی سوه‌یدا داوایان له كاروانه سه‌ربازییه‌كه كردوه بگه‌ڕێنه‌وه دیمه‌شق، به‌تایبه‌تی كه په‌یوه‌ندیی هه‌میشه‌یی له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی سوه‌یدا و به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دیمه‌شق هه‌یه بۆ ڕێكخستنی پرسی ئه‌منی له پارێزگاكه‌دا، به‌ڵام له‌و سه‌ردانه ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه.
كوتله چه‌كداره ناوخۆییه‌كان له سوه‌یدا بڵاوبونه‌ته‌وه و دو ڕۆژ پێش ڕوخانی ڕژێم، ئه‌م كوتلانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هاوپه‌یمان بون و هه‌مو هێزه‌كانی سوپای ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژێمیان له پارێزگاكه ده‌ركرد.