پێرێز داوای مباپێی بۆ گەڕاندنەوەی حەکیمی رەتکردەوە و پەشیمان نییە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد، مباپێ پێشنیاری بۆ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردووە ئەشرەف حەکیمی هاوڕێی پێشووی لە ریزەکانی پاریس سان جێرمان بگوازنەوە.
رۆژنامەی بۆلا ئاماژەی بەوەکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید داواکەی کیلیان مباپێی رەتکردووەتەوە و ئامانجی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە مەغریبییە نییە.
سەرچاوەکە دەشڵێت، لە کاتێکدا ڕەنگە کیلیان مباپێ دڵخۆش بێت بە یاریکردنی شانبەشانی حەکیمی لە یانەی ڕیال مەدرید، بەڵام گواستنەوەی هاوڕێکەی بە تەواوی رەتکراوەتەوە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، هەرچەندە ئەشرەف حەکیمی بەرهەمی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە بەڵام لۆس بلانکۆس پەشیمان نییە لە فرۆشتنی