پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچسەتەر سیتی دوای شکستیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دوپاتیکردەوە، هۆکاری شکستەکەیان پێکانە یەک لەدوای یەکەکانە و ئەگەر یاریزانەکان بگەڕێنەوە دەیسەلمێنێت کە کێن.
گواردیۆلا روونیکردەوە، تایمی یەکەم بەڕاستی باش یارییان کرد، لە تایمی دووەمیشدا پاشەکشەیان کرد و باش نەبوون، ڕیتمەکە لەگەڵ پێشکەوتنی یارییەکەدا کەمێک قورستر بوو، هەروەها پیرۆزە لە ئەستۆن ڤێلا.
وتیشی: : بەڵێ رەنگە بگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان رەنگە رووشنەدات، ئەوە بەندە بە ئێمەوە، لە یاری داهاتوو هەوڵدەدەین بە بیرکردنەوەی زیاتر کێشەکان چارەسەر بکەین.
دەشڵێت: ئەستۆن ڤێلا تیپێکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لە چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگیش ڤێلا پارک شوێنێکی قورس، ئێمەش جگە لە پێکان چەندین هۆکاری بچوکمان هەبوو بۆ شکستەکە.