مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچەو جێبەجێنەکردنی تەوتین خۆپیشاندان دەکەن و دەست بە بایکۆتکردنی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەن.
سبەی شەممە، 7/11/ 2024 مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا دژی دوا کەوتنی مووچەو جێبەجێنەکردنی تەوتین خۆپیشاندان دەکەن و دڵشاد میرانیش نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، " لە سبەینێوە هەڵوێستى خۆمان دووپاتدەکەینەوە و بایکۆت دەکەین تاوەکو مووچەى ئەم سێ مانگەى کۆتایى ساڵ خەرجدەکرێت و تەوتینى مووچەى مووچەخۆران لەڕێگەى بانکە فیدراڵییەکانى عێراقەوە دەکرێت".
وتیشى، "کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانى لەبەردەم پەروەردەى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازى و فەرمانبەران و ئەنجوومەنى دایک و باوکانى خوێندکاران و شۆفێران و تەندروستکاران بەشدار دەبن".
ئاماژەى بەوەشکرد، لە ڕۆژى یەکى کانوونى یەکەمەوە لەبەشێک لە ناوەندەکانى خوێندن و فەرمانگەکان بایکۆتى دەوام هەبووە و لە ڕۆژى یەکشەممە 8ى کانوونى یەکەم بایکۆتى دەوام زیاتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند، "95 کەس ئامادەییان دەربڕیوە بۆ مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە تاوەکو ئەو کاتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواکارییەکان جێبەجێدەکات".