Apora Logo

گۆڕاوێکی کووشندەتری نەخۆشیی مەیموون دۆزرایەوە

گۆڕاوێکی کووشندەتری  نەخۆشیی مەیموون دۆزرایەوە

ئاپۆڕانیوز

30/11/2024


دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، گۆڕاوێكی تری نەخۆشی مەیموون دۆزراوەتەوە كە زۆر لە گۆڕاوەكانی تر مەترسیدارترە.

بەپێی راگەیەندراتوێكی دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا، لە ئێستا حاڵەتێكی نوێی گۆڕاوی نەخۆشی مەیموون كە بە ئاوڵەی مەیموون ناسراوە تۆماركراوە و ئەو گۆڕاوە نوێیەش زۆر مەترسیدارتر و كوشندەترە لە گۆڕاوەكانی پێشووتر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم گۆڕاوە نوێیە بە کلاد ئیل بی ئێم پۆکس ناسراوە و ئەمە پێنجەمین حاڵەتە كە لە چەند هەفتەی رابردوو لە بەڕیتانیا تۆماردەكرێت و بەهیچ شێوەیەك تووشبووەكان بەركەوتنیان لەگەڵ كەسانی تووشبوودا نەبووە.

دەزگاکە روونیشیكردووەتەوە، ئەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان و هەركەسێكیش لە ئێستا بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو تووشبووانە هەبووبێت دەبێت پشكنینی خێرایان بۆبكرێت.

باس لەوەش كراوە، ئەم گۆڕاوەی نەخۆشیی مەیموون بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و توانای بەرگریكردنی بۆ ڤاكسینەكان زۆر بەهێزترە و بەمەش زۆر بە كوشندەتر وێنادەكرێت.

;