بڕیارە سبەینێ قۆناغی سێهەمی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بژمێرەکان زیاتر لە ٧٠ پرسیار لە هاووڵاتیان دەکەن، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "ئەمە چەقی پڕۆسەی سەرژمێرییە".
سەرژمێری گشتی لە هەرێمی دوای ئەنجامدانی دوو قۆناغ، لە سبەینێ شەممەوە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، قۆناغی سێیەم و کۆتایی دەستپێدەکات و پرسیار لە هاووڵاتیان دەکرێت سەبارەت بە وردەکاری ژیانیان.