Apora Logo

ناوەڕۆکی رێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ هەولێر بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران ئاشکرا کرا

ناوەڕۆکی رێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ هەولێر بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران ئاشکرا کرا

ئاپۆرانیوز

29/11/2024

بەریتانیا بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی رێکكەوتنی لەگەڵ بەغدا و هەولێر واژۆکرد. 


حکومەتی بەریتانیا 300 هەزار پاوەند بۆ راهێنانی ئەمنیی پاراستنی سنوور دەداتە عێراق و 200 هەزار پاوەند بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دەداتە هەرێمی کوردستان. 

 

 ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: "ئەم رێککەوتنەی نێوان بەریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکی روونە بۆ قاچاخچییە تاوانکارەکان کە ئێمە لە سەرانسەری جیهان بەدوایانەوە دەبین".

 

 وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان تیمێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی پێکدەهێندرێت. 

 

 وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی مرۆڤ و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوور، ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆ رێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق واژۆکرد".


;