نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، دوێنێ سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە و پێیان راگەیاندووە، رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتەكەیانەوە دەستیپێكردووە.
وتیشی: “بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد بری 763 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات، ئەگەر ڕێكارەكان ئەمڕۆ تەواو بكرێن پێدەچێت هەر ئەمڕۆ پارەكە بگاتە هەرێم”.