به‌گوێره‌ى نوسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی کە هەفتەی ڕابردوو دەرکراوە و دوێنێ گشتاندنى پێكراوه، داوای ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى پرۆژەی هەژماری من دەکات.
نوسراوەکە ئاڕاستەی سه‌رجه‌م کۆلێژو پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆکە کراوە و جه‌ختده‌كاته‌وه لهدهستپێكردنهوه بهپڕۆژهى هه‌ژمارى من.
تائێستا، نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر لەپڕۆژەی (هەژماری من) یاخود بەبانکیکردنی موچە (ته‌وتین) خۆیان تۆمارکردوەو لەڕێگەی ئەو بانکانەی ناو پڕۆژەی هەژماری من لەهەموو ئەو خزمەتگوزارییە دارایی‌و بانکیانە سودمەند دەبن، کە بانکەکان پێشکەش بەموچەخۆرانو فەرمانبەرانی دەکەن.