Apora Logo

حكومه‌تى عێراق ڕێکكه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕاگه‌یاند

حكومه‌تى عێراق ڕێکكه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕاگه‌یاند

ئاپۆڕانیوز

28/11/2024

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگه‌یاند، بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جییهانەوە، نەختینەی دارایی هەرێم کەمیکردوە، لەکاتێکدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینارە.


وتیشى: لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتوین‌ و دەمانەوێت دەست بەهەناردەی نەوت بکرێتەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، دەبێتە بنەمای داڕشتنی یاسای نەوت‌ و گازی فیدراڵی، ئەگەر بێتو لەسەر ئەو یاسایەش ڕێکبکەوین، سێ بەشی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسه‌ر دەبن.


;