دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەتوانین بڵێن لە رووی یاساییەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كێشەی نییە، بەڵام لە رووی كارگێڕی و هونەرییەوە گرفتی بۆ دروستكراوە، ناشتوانین هیچ بڵێین لەسەر داهاتووی مووچەی هەرێم، چونكە دوای ئەم سێ مانگەی كۆتایی چارەنووسی مووچە دەكەوێتە سەر پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی،"هۆكاری سەرەكیی دواكەوتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە".