نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانیی هەرێم راگەیاند، كۆی پارەی تایبەت بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 560 ملیار دینارە و بەشێكی زۆری نێردراوە و تەنها 130 ملیار دیناری ماوە كە چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق ئەو پارەیەی تایبەت بە گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، " ئەو 130 ملیار دینارەی كە تایبەتە بە شایستەی جووتیاران بەغداد رەوانەی دەكات و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هەیە و تەنها رێكارە كارگێڕیی و داراییەكانی ماون".