ئاپۆڕانیوز لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیوێتی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجەلاندا سەپێنراوە، هەردوو هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان لە چەند ڕۆژی رابردودا چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتووە، جێی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ میدیایەکی تورکیا باسیان لەو دیدارە نەکردووە.