ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025-ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی، داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان.
یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی محەمەد مەشهەدانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەکە دەبێت.