ره‌سووڵ حاجی عومه‌ر سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان رایگه‌یاند:ژماره‌یه‌ك بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیای پۆڵه‌ندی هاتوونه‌ته كوردستان و ده‌خوازن پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێبده‌ن!
ئاشکراشیکرد:پەیوه‌ندی كۆمپانیاكانی پۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له بواره‌كانی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی و په‌له‌وه‌ره.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان روونیشیکردەوە، هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا 170تۆن په‌تاته‌ی كوردستان هه‌نارده‌ی پۆڵه‌ندا كرا و له‌و وڵاته‌شه‌وه پێنج كۆنتینه‌ر گۆشتی به‌ستووی پۆڵه‌ندی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه!