ئالینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، هۆشداری لەبارەی كردەی مەترسیدار و هەڵكشانی ململانێ لە بەرانبەر عێراق دەدات و ئاماژەی بەوەش داوە، عێراق مەیلی لە فراوانبوونی پێكدادان نییە.
ئەم هۆشدارییەی ڕۆمانۆوسكی، دوای ئەوە گەف و هەڕەشانەی ئیسرائیل دێن، كە بەهۆی هێرشی میلیشیا عێراقییەكان، لە بەرانبەر عێراقدا ڕایگەیاندووە.
باڵیۆز كە بۆ ئاژانسی (شەفەقنیوز) دواوە، دەڵێت: تا ئەوپەڕی ئەگەرەكان، ئەمریكا و ئیدارەی بایدن لە دواساتەكانی ئیدارەكەدا، پابەندن بە هەوڵدان بۆ داكشاندنی ململانێ و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی ململانێكان، چونكە وەڵامدانەوە و هەڕەشەكان بۆ عێراق ترسناك دەبن.