Apora Logo

ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ئاپۆرانیوز

25/11/2024

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، گەیشتووەتە سەرووی شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس".


ئەوەشی خستەڕوو "ئاماری سەدا چواری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان جارێ هەژمار نەکراون، واتە ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراون، ئەنجامی بەرایین".


 باسی لەوەشکرد "بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەنجن و کەوتووەتە پەنجەرەی دیمۆگرافی کە لەم قۆناغەدا پێویستە ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە سەدا شەش و سەرووتر بێت.".


ئەنجامی بەرایی سەدا 96ـی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان:


1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس.


2. ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان: 84%


3. ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان: 16%


4. ژمارەی ماڵان: 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ


5. ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەک ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان

;