محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی گشتیی سەرژمێریی دانیشتووان رادەگەیەنێت.
ژمارەی گشتیی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان سەدا 70.3 و لە گوندەکانیش سەدا 29.7ـە
بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتووەتە 5.3 تاک."
ژمارەی ئەندامانی نێر لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس واتە لە سەدا 50.1. گوتیشی، ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس واتا لە سەدا 49.8.