Apora Logo

سەرمایەکی بەهێز ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

سەرمایەکی بەهێز ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

ئاپۆرانیوز

25/11/2024

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراقی رایگەیاند، "چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە عێراق بکات، کە لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە".


ئاماژەی بەوەشکردووە: "شەپۆلە سەرماکەی عێڕاق لەمڕۆوە دەست پێ دەکات و زۆر بەهێز دەبێت، بە چڕی ڕۆژئاوای ئەنبار تا موسڵ دەگرێتەوە، هەروەها بای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم".


هەروەها دەڵێت "ڕۆژی سێشەممە شەپۆلەکە بەرەو باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵدەکشێت، پلەکانی گەرماش چوار پلە دادەبەزن".


;