ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە پێناو رێكخستنی شەقام و كەمكردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەكان و نەهێشتنی حاڵەتی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی دا:
- قەدەغەبوونی هاتوچۆی پایسكیل و مۆتۆرسیكل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150مەتری.
- قەدەغەبوونی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی قورس كە لە بواری بیناسازی و كشتوكاڵی بەكار دەهێنرێن كە خێرایەكانیان لە ٨٠كم/ لە سەعاتێك كەمترە لە هەردوو شەقامی 120مەتری و 150مەتری خێرا. بەڵكو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە .
- قەدەغەبوونی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەكانی شاری هەولێر.
- هەر شوفێرێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسكیلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.