ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم ماڵی مام جەلال لە دەباشان کاتێک کەسوکاری ئەو گەنجەی لە رووداوی تەقەکردنەکەی بنکەی کوردسات برینداربوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا چوونە بەردەم ماڵەکەی مام جەلال، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا ئیمداد عەبدوڵڵا، پەیامێنری ئاپۆرانیوز لە سلێمانی رووماڵ بکات و کەلوپەکانی دەستی بەسەرداگیرا.
بنەماڵەی گەنجە کوژراوەکە چوونەتە بەردەم ماڵی مام جەلال و دەوا دەکەن دۆسیەی کوژرانی کوڕەکەیان بە لارێدا نەبرێت و تۆمەتباران سزابدرێن.