Apora Logo

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتیان

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتیان

ئاپۆرانیوز

24/11/2024

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگەی هەولێر هاووڵاتییان لە کاراکردنەوەی نۆرەگرتن و چۆنێتی ڕاییکردنی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی ئاگادار دەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەنەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند سیستەمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە و هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێی ئەپڵیکەیشن و وێبسایتی تایبەت بە پاسپۆرتەوە نۆرە بگرن.


دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پاسپۆرتی هەولێر بەم شێوەیەیە:


سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارایە هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، کە لە ئێستادا نۆرە لە رۆژی دووشەممە ٢٥\١١ تاوەکو پێنجشەممە ٢٨\١١ بەردەستە.


• پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی:


1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لەرێگای وێبسایتی خوارەوە دەتوانی حجزەکە بکەی، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني) کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەڵیگرە لە ڕۆژی سەردانکردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت.


2- پێویستە کارتی بانکی (ماستەر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانکردن) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.


3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.


5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.


6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو: کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) خۆی + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + (بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.


7- بۆ مندال خوار ١٨ ساڵ، کارتی نیشتمانی (ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.


8- بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.


9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).


10- ئەگەر منداڵ باوکی لە دەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).


• تکایە لەکات و رۆژی کە خۆت دیاریت کردووە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆرەت لێیداناوە، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.


٠ ئەو ھاووڵاتییانەی کە نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت.


• بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر ) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.


• پێش سەردانکردنت پێویستە پین کۆدی (ماستەرکارد یان ڤیزاکارد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕاییکردی مامەڵەکەت لە بەشی ژمێریاری.

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :

http://epp.iq/home

ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر و نووسینگەی یەکی ئەلیکترۆنی (أربيل المركزي) :

هەولێر-گەرەکی ٣٢ پارک – پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر

https://maps.app.goo.gl/de3nzQnZkZqm16Mw5?g_st=ic

ناونیشانی نووسینگەی دووی ئەلیکترۆنی (أربيل الثاني):

ھەولێر- شەقامی ١٥٠ مەتری – تەنیشت بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر – بەرامبەر گەنجان ستی.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان

;