Apora Logo

پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە گفتوگۆ دەکات

پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە گفتوگۆ دەکات

ئاپۆرانیوز

24/11/2024

په‌رله‌مانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكردوه‌ بۆ بەڕێوەچونی یەکەمین دانیشتن بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی په‌رله‌مان.


به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌ باره‌ی پێنج ته‌وه‌ره‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كرێت کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵییه‌ بۆ ساڵی 2025، كه‌ هه‌مواری بڕگەی خه‌رجی و داهات و بڕی تێچوی به‌رمیلێك نه‌وتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش ده‌کرێت.

;