دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینیدەكات، ئەم هەفتەیە هەفتەیەكی سارد بێت، بەهۆی ئەوەی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت.
دەستەی كەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، شەوی یەكشەممە و بەیانی رۆژی دووشەممە پێشبینی بارینی بەفر دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكان بە جۆرێك بەفرێكی كەم بۆ مامناوەند دەبارێت و بەردەوامدەبێت لە بەیانی رۆژی سێشەممەدا و هەر شوێنێك لە 1000 مەتر بەرزتربێت لە ئاستی رووی دەریاوە دەیگرێتەوە.