قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایسی نەتەوەیی عیراق لە لێدوانێکیدا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربرندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک ڕایگەیاند، زیاتر لە 2640 خێزان لە کەمپی هۆل گەراونەتەوە بۆ ناو عیراق لە کەمپی جەدعە نیشتەجێ کراون.
ڕاشیگەیاند، هەندێک لەو خێزانانەی لە کەمپی هۆلەوە گەراونەتەوە بۆ عیراق، سەر بە تاقمی تیرۆریستی داعش نین و بەڵکوو پێشتر لە ساڵی 2019 لەبەر جەنگی تائیفی عیراقیان جێهێشتبوو و لە وڵاتی سوریا نیشتەجێ ببوون.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو خێزانانەی کە سەر بە تقمی تیرۆریستی داعشن لە دوای ساڵی 2019ەوە لەو کەمپی نیشتەجێ بوو.
ئاشکراشیکرد، تیمیکی پسپۆری عیراقی لە کەمپی هۆل سەردانی پێنج هەزار خێزانی عیراقی نیشتەجێی ئەو کەمپەیان کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 2640 لەو خێزانانە گەرێنراونەتەوە بۆ عیراق و لە کەمپی جەدعەی پارێزگای موسڵ نیشتەجێ کراون.
هەروەها وتیشی، 2220 خێزان لە دوای بەشدارییان لە خولەکانی بنیاتناوەی دەروونی، گەرێنراونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و هیچ کێشەیەکی ئەمنیش لە دوای گەرانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕووینەداوە و هەروەها لە ئێستا 400 خێزانی تر ماون کە داخڵی خولەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی دروونی کراون و دوای تەواوبوونی خولەکانیش ئەوانیش دەگەرێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات 2460 ترۆریستی بە ڕەچەڵەک عیراقیان تەسلیمی هیزە ئەمنییەکانی عیراق کردووە و لە چاوەروانی دادگایی کردنیانن.