وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەركەوتنی پلانی ئەمنی تایبەت بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان و باڵەخانەكان رادەگەیەنێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان لە سەرتاسەری وڵات هاوشانی بژمێرەكان بوون بۆ سەركەوتنی ئەركەكەیان و بەشداریكردن لە كێشانی نەخشەی ئاوەدانی عێراق.
ئاماژە بەوەشدراوە، سەركەوتنی پلانی ئەمنی تایبەت بە سەرژمێریی گشتیی رادەگەیەنین، لەگەڵ كۆتایی هێنان بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكان و لەنێوانیشیاندا هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو قۆناغی پێش كۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی سەرژمێرییەكە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەكەوە ئاشكرابكرێت.