Apora Logo

جەنگیز چاندار: توركیا هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد دروست بكات

جەنگیز چاندار: توركیا هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد دروست بكات

ئاپۆڕانیوز

23/11/2024

   

پەرلەمانتارێكی دەم پارتی دەڵێت، توركیا هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد دروست بكات بۆ لەناوبردنی ئیدارەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

جەنگیز چاندار، پەلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان دەم پارتی سەبارەت بە پەیوەندی سوریا و توركیا رایگەیاند، هیچ ڕێڕەوێكی تیرۆر لە سوریادا نییە، ئیدارەیەك هەیە 12 ساڵە لەو ناوچەیە حوكم دەكات، ئەو ئیدارەیە ئامانجی دەرچوون لە سوریا و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، ئەگەری هەیە لە داهاتوودا لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق بگاتە ڕێككەوتن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەدان هەزار كەسی دانیشتووی ئەو ناوچەیەی باسی لێوە دەكرێت، كورد و عەرەب و ئاشوری و چەركەسی و توركمان، خزم و كەسوكاری هاووڵاتیانی توركیان. ئەو ناوچەیە درێژكراوەیەكی سروشتی توركیایە، دەبێت توركیا پەیوەندییەكی سروشتی لەگەڵ ئەو ناوچەیەدا دروست بكات.

جەنگیز چاندار باسی لەوەشكرد، دەتوانرێت بە دەستپێشخەرییە نوێیەكەی مەهەپە بە سەرۆكایەتی دەوڵەت باخچەلی، كە لە یەکی تشرینی یەكەم پێشكەشی كرد، هەلومەرجی لەبار بۆ گۆڕانكاری دابین بكات و سیاسەتی توركیا ١٨٠ پلە بگۆڕێت.

;