محمود محمد، وتەبێژی پارتی راگەیاند: بەهۆی نەمانی پەرلەمانەوە دوو ساڵە هەندێ دامو دەزگا کاریگەریان نەماوە، پێویستە بێین جارێکی تر ئەو وڵاتە بنیاد بنێینەوە.
وتیشی: پارتی شاندێکی چوار کەسی دیاریکردووە بۆ سەردانی لایەنەکان کە پێکهاتووە لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، ئومێد سەباح، دڵشاد شەهاب.
ئاشکراشیکرد: دوای پەسند کردنی ئەنجامی گۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە شاندەکە دەست بە سەردانەکانی دەکات.