Apora Logo

ڕێكخراوێك: ڕێژه‌ى توندوتیژی خێزانی به‌رانبه‌ر به‌ كچان له‌ عێراق 73 له‌سه‌ده‌

ڕێكخراوێك: ڕێژه‌ى توندوتیژی خێزانی به‌رانبه‌ر به‌ كچان له‌ عێراق 73 له‌سه‌ده‌

ئاپۆڕانیوز

22/11/2024

ئەمڕۆ (هەینی 22ى 11ى 2024)، ناوەندی ستراتیجی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ڕێژەی تونوتیژیی بۆ سەر منداڵان له‌ ڕه‌گه‌زی مێ له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 73%، لە کاتێکدا ڕێژەی توندوتژییی خێزانیی به‌رانبه‌ر به‌ منداڵان له‌ ڕه‌گه‌زى نێر 27% ـە.


فازڵ غەراوی، سه‌رۆكی ناوەندی ستراتیجی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە: “نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی جیهانی منداڵانی لە ساڵی 1954 وەک بۆنەیەکی جیهانی ڕاگەیاند کە لە 20ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی وابەستەیی نێودەوڵەتی بەیەکەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی نێو منداڵانی جیهان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى خۆشگوزەرانییان باشتر بکەن، بەڕێوەدەچێت”.


هه‌روه‌ها گوتیشی: “واقیعی مافەکانی منداڵان لە عێراق تائێستاش له‌به‌رده‌م چه‌ندین ته‌گه‌ره‌دایه‌، گرنگترینیان بریتین لە دامەزراندن، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، توندوتیژی خێزانی و گۆڕانی کەشوهەوا”.


جەختیشی لەوە کردەوە کە “عێراق لە پلەی چوارەمی کاری منداڵاندایە لە دوای یەمەن و سوودان و میسر، بە ڕێژەی 4.9% لە گروپە تەمەنییە گەنجەکاندا. کارەکانیان لە کەرته‌كانى پیشەسازی و کشتوکاڵ و خزمەتگوزاریدا بە ڕێژەیەکی بەرز چڕبووەتەوە”.


ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "ئەو ئامارانەی لەسەر توندوتیژیی خێزانیی تۆمارکراون بەرامبەر منداڵان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەی ئەو کچانەی بەرکەوتەی توندوتیژی خێزانیی بوون زیاترە لە ڕه‌گه‌زى نێر زیاتره‌، بەو پێیەی ڕێژەی هێرشکردنە سەر کچان 73% بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی نەوجەوانانی نێر بەرکەوتووی توندوتیژی خێزانی بوون بریتییه‌ له‌ 27%”.


ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو ملیۆن منداڵی تەمەنی خوێندن لە دەرەوەی دامەزراوەی خوێندنن، لەکاتێکدا لەسەدا 30ی منداڵان وەک وازهێنان لە خوێندن تۆمارکراون”.


ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵان لە عێراق لەنێو ئەو توێژانەدان کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکانی یونیسێف، عێراق لە پلەی 61 ـه‌مین وڵاتدایە”.


لە درێژەی قسەکانیدا، گوتیشی: “ئامارە تۆمارکراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ساڵانی 2023-2024 لە عێراق 160 منداڵ بوونەتە قوربانی تاوانی بازرگانیکردن”.


غەراوی داوای لە پەرلەمان و حکوومەت کرد ته‌شریعكردنى یاسای پاراستنی منداڵان خێراتر بکەن، جگە لە چالاککردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان هەروەها داوای لە حکوومەت کرد سندوقێک بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان ته‌رخان بكات.

;