دەستەی سەرژمێری هەرێم رایگەیاند؛ دوابەدوای ڕاگەیەنراوی ئەمشەومان ۲۱ـ۱۱ـ۲۰۲٤ تیایدا دووپاتی بەردەوام بوونی سەردانەکانی بژمێرەکانی کردووە بۆ لای خێزانەکان تا 100٪ هاوڵاتیانی تۆماربکرێت.
راشیگەیاند، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەربارەی ئەم پڕۆسەی تەواو نەبوونی سەردانی بژمێرەکان لەهەرێم وپارێزگاکانی تری عێراق، بڕیاردرا بەدرێژکردنەوەی پرۆسەی تۆمارکردنی خێزانەکان بۆ ماوەی ۱ یەک ڕۆژ واتا لەمیانی تەواونەبوونی کات ژمێر ۱۲ی ئەمشەو، ماوەکە درێژ دەکرێتەوە تاوەکو ۱۲ی شەوی ۲۲ـ۱۱ـ۲۰۲٤
وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری هەرێم جەخت دەکاتەوە، لەسەر جێ بەجێ کردنی پلانی سەرژمێری تاوەکو تەواوی دانیشتوانی هەرێم بەڕێژەی ١٠٠٪ تۆمار دەکرێت، سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆ هاوشێوەی حکومەتی فیدڕاڵ قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوخۆی شارەکان هەڵدەگریت، تەنها لەنێوان پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر سنوردار دەبێت.