پارێزگای هەولێر روونكردنەوە لەسەر ئەو هەواڵانە دەدات باس لە تێكدانی پاركی سامی عەبدولرەحمان دەكەن و سەرجەمی رەتدەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەم، لە روونكردنەوەیەكی پارێزگای هەولێر هاتووە، لە سۆشیال میدیا و بەشێك لە میدیا و پێگە و پەیجەكان بڵاوكراوەتەوە، گوایە بەشێك لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا و بەشێكی پارك بەرانبەر تولیب تێكدەدرێت و دەبێت بە باڵەخانە و پڕۆژە.
دەشڵێت، بە پێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتیی و هاوڵاتییانی ڕوونبكەینەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی دروستی نییە.