محەمەد تەمیمی، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند "بەڕێوەچوونی سەرژمێری بە ئەلیكترۆنی هەنگاوێكی زۆر گرنگە و لەكاتێكی گونجاودا ئەنجامەكان بەردەست دەخرێن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تا ئێستا لە پرۆسەكەدا هیچ پێشلكارییەك تۆمار نەكراوە کە كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی سەرژمێریی هەبووبێت".
وتیشی "تۆماركردنی داتاكان بە وردی لە سەرژمێریی كاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ پلانی گەشەپێدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری بەشێوەیەكی دروست".
رۆژی رابردوو پرۆسەی سهرژمێری گشتی له عێراق و ههرێمی كوردستان دەستیپێکرد و ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوامە.