Apora Logo

بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئاپۆرانیوز

21/11/2024

بەڕێوەبەرایەتی دەستەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە، هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی سەرژمێریەوە بڕیاربوو تەواوی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام هاوڵاتیەک بەوپەڕی هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی ڕووی لە چیای بەرانان کردووە و کەڵەکێویەکی راوکردووە.


ئاماژەبەوەکراوە، ئەگەرچی ناوچەکە شاخاویە و دۆزینەوەی تۆمەتبار ئاسان نیە، بەڵام خۆشبەختانە دوای ماوەیەکی زۆر لەگەڕان و پشکنین لەچەند لایەکەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن هاووڵاتیەک بە تۆمەتی ڕاوکردنی کەڵە کێویەکە دەستگیر بکەن.


ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە ئێستادا ئەم ڕاوچیە دەستگیر کراوە و دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە رادەستی دادوەر دەکرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

;