Apora Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیەنێت

ئاپۆڕانیوز

20/11/2024



دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە (2024/11/18) بەدەستمان گەیشتوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (2024/11/20)، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.

;