Apora Logo

باوکى ئەو دوو خوشکەى لە گەڕەکى بەکرەجۆ کوژران دەستگیرکرا

باوکى ئەو دوو خوشکەى لە گەڕەکى بەکرەجۆ کوژران دەستگیرکرا

ئاپۆڕانیوز

19/11/2024

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، باوکى ئەو دوو خوشکەیان دەستگیرکردووە کە لەچەند رۆژى رابردوودا لە گەڕەکى بەکرەجۆ لە سلێمانى کوژران.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێرى پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لەسەر دۆسیەى کوژرانى ئەو دوو خوشکە خەڵکى دیکەشیان دەستگیرکردووە، بەڵام جارێ لێکۆڵینەوەکان سەرەتایین و ناتوانن زانیارى زیاتر ئاشکرا بکەن.

گوتەبێژەکەى پۆلیس ئەوەشى راگەیاندووە، لە رۆژى کوژرانى دوو خوشکەکە وا بڵاوکرایەوە کە براکەشیان کە تۆمەتبارە بە کوشتنیان، خۆیشى کوشتووە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە و خۆى نەکوشتووە، بەڵام هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.

ئەوەشى ئاشکراکرد، برای دوو کچە کوژراوەکە لەدەرەوەی سلێمانییە و بەدیاریکراوی ناتوانین شوێنەکە ئاشکرابکەین، لەسەر دۆسیەکە بەبڕیاری دادوەر باوکی کچە کوژراوەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار دەستگیردەکرێت‌ و دەدرێت بەدادگا.

;