محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەبارە ئەگەری هێرش و پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر عیراق رایگەیاند:
ئەو نامەیەی كە ئیسرائیل ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، وەك بیانوویەك دەبینرێت بۆ پەلاماردانی عیراق و فراوانكردنی پانتایی جەنگ لە ناوچەكە.
ڕاشیگەیاند، عیراق ئەو هەڕەشانە رەتدەكاتەوەو بڕیاری شەڕو ئاشتیش بە دەست دەوڵەتی عیراقەوەیە، هیچ لایەنێك ناتوانێت ئەو مافەمان لێ زەوت بكات.
ڕوونیشیکردەوە، عیراق رەتیدەكاتەوە بچێتە ناو جەنگەوە، هەڵوێستیشی نەگۆڕە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕو هاوكاریكردنی هەردوو گەلی لوبنان و فەلەستین.