محەمەد نەجەفی، پارێزگاری قەسرشیرین رایگەیاند، "رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردن و هاتووچۆی خەڵک لە سنوورەکانی خوسرەوی و پەروێزخانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق رادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم داخستنە دوو رۆژەو بۆ سەرژمێری دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە عێراق دەگەڕێتەوە، بۆیە گەشتیاران دەتوانن گەشتەکەیان بۆ رۆژانی دیکە دوابخەن".
رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەڕێوەدەچێت.