نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەم هێنانی ماددەی پلاستیکی لەسەر ڕێگای گوێڕ کەوتەوە و لەئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاپۆڕا نیوز: ئاگرەکە لەناو کارگەیەکی بەرهەم هێنانی ماددەی پلاستیکی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.
هاوکات دەربارەی هۆکاری ئاگرەکە، بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان بەهۆی بەکارهێنانی گاز و لەکاتی کارکردندا بووە.