ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: ئەو هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بەڕێوەدەچێت دوای ساڵی 1997، ئەو پرۆسەیەش تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.
دەڵێت: پرۆسەی سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستخستنی زانیاریی ورد کە ڕۆڵی هەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ستراتیجیەتی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی چالاک.
ئەلینا گوتی: ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە مەزنە دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیاری ڕوون لەبارەی زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەلی عێراق.