رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، دواجار دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی زیانەکانەکانی خەڵکی قەزای شنگالیان کردەوە کە لەسەر دەستی داعش و شەڕی هاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی ئەمریکاو عێراق لەکاتی شەڕە سەربازییەکانی دژی ئەو ڕێکخراوە. لێیانکەوتووە.
نوێنەری لیژنەی قەرەبووکردنەوەی شنگال بەهیومان ڕایتس وۆچی ڕاگەیاندووه دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر پێدانى 99 ملیار دیناری عێراقی وەکو پارەی قەرەبوو بۆ 11 هەزار کەس، لەنێویاندا سێ هەزارو 500 کەسیان خەڵکی شنگالنو حهوت هەزارو 500 کەسیشیان نیشتەجێی پارێزگای نەینەوان.
ئەو نوێنەرە وتیشى: 11 هەزار و 500 کەس لهشنگال هێشتا چاوەڕێی خەرجکردنی پارەی قەرەبوو کردنەوەن، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە گەڕی دووەمی پارەدان بەو خێزانانە بدرێت کە قەرەبوونەکراونەتەوە.