بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی 2020 فەسڵ کراون و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵە، دەتوانن مامەڵەی خانەنشینی بکەن.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، "ئەو بڕیارە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دەرچووە و هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگانەی کە نەخۆشی درێژخایەن یان نەخۆشییەکی سەختیان هەیە، بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەتوانن مامەڵەی خانەنشین بوون بکەن".