Apora Logo

قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات

قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات

ئاپۆرانیوز

18/11/2024

زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "ئامادەکاریمان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کردووە."

 

ئاماژەی بەوەکرد "ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە وەزارەت گەڕاوەتەوە و وردبینی تەواو بووە".

 

ئەوەشی خستەڕوو "لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان دەکەین. زەوییەکان لە رێگەی تیروپشکەوە دابەش دەکرێن."

 

وتیشی "ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە وەزارەت گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، لە سنووری شارەوانیی سلێمانی نزیکەی 6000 هەزار کەس دەبێت". 

 

 


;