تا دێت ژمارەی خۆكوشتن لە عێراق زیاتر دەبێت و مانگانە 55 بۆ 70 كەس خۆیان دەكوژن.
لەوبارەیەوە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە "لە ئەمساڵدا 74 کەس خۆیان کوشتووە".
هەروەها لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵی 2024، 300 حاڵەتی خۆكوشتن لە پارێزگاكانی عێراق تۆمار كراون، لە عێراق مانگانە 55 بۆ 70 كەس خۆیان دەكوژن. هەروەها لەساڵی 2023، 700 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە.
ئامارەكان لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازە، پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاندووە "پارێزگای نەینەوا، زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی تێدایە".
لە عێراق گوشاری دەروونی، كۆمەڵایەتی، ئابووری، هۆی سەرەكیین خۆکوشتنن، جگە لەوانە گرووپێک لە عێراق پەیدا بووە بەناوی 'قوربانیان' کە بە تیروپشک خۆیان دەکوژن و زۆرجاریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن.